رووداو دیجیتاڵ
نرخی زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن 17 لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 150 دۆلار دابەزی. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی فرۆشتنی ئایفۆن دەڵێت، هۆکارەکە دابەزینی بەهای بیتکۆینە.
شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئایزۆن لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی ئایفۆن 17ـی پڕۆماکس 1100 دۆلارە، ئایفۆنی 17 پڕۆ هەزار دۆلارە".
مانگی رابردوو نرخی ئایفۆن 17ـی پڕۆماکس 1250 دۆلار و ئایفۆنی 17 پڕۆ 1150 دۆلار بوو.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئایزۆن گوتی: "ساڵانە لە مانگەکانی شەش و حەوتدا نرخی مۆبایل دادەبەزێ، بەڵام ئەم ساڵ نرخەکە زیاتر دابەزیوە هۆکارەکە دابەزینی نرخی بیتکۆینە، کە بەشێکی بازرگانان مۆبایلەکان دەکەنە پارە و بیتکۆین دەکڕن".
شاهۆ شەریف گوتی، نرخی زنجیرە ئایپادەکانی ئەپڵ جێگیرن و دانەزیون. هەروەها ئایفۆنی 16 پڕۆماکس هاوشێوەی پڕۆماکسی 17 نرخەکەی 1100 دۆلارە، هۆکارەکەشی گێڕاوە بۆ ئەوەی، ئافۆنە 16 کە سیستمەکەی ئی سیم و سیمکارتە و ئایفۆنە 17ەکە تەنیا سیستمی ئی سیمە.
