رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا، 18 ئامانجی ئەمریکییان لە ناوچەکە کردووەتەوە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشووری ئێران، دوو شەپۆلی هێرشیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوکە، سوپای پاسداران بە هەر دوو شەپۆل، 18 ئامانجی ئەمریکییان لە بنکە سەربازییەکانی عەلی ئەلسالم، شێخ عیسا و ئەحمەد ئەلجابر لە وڵاتانی ناوچەکە پێکاوە و تێکیانشکاندوون.
ئەم هێرشانەی سوپای پاسداران لەکاتێکدان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران بەتایبەتی پارێزگاکانی باشووری وڵاتەکە دەستپێکرد.
قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێرانیش رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا بە پاساوی "کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان"، هەندێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەلایەن ئەرتەش و ساپی پاسداران کراونەتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە رەت یان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
.png&w=3840&q=75)