رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا جەختی لەسەر پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە و رایگەیاند، ئەم پەیامە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنە بەشداربووەکانی لە پڕۆسەی دانوستاندنــەکاندا دیاری کردووە.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوە کرد، رەزامەندیی رێبەر بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنــەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران، بووەتە هۆی دڵخۆشیی تەواوی خزمەتگوزارانی گەل.
پزیشکیان گوتی: "من وەک سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، پابەندبوونی خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران و بەرەی مقاومە دووپات دەکەمەوە."
مەسعود پزیشکیان دەڵێ: "هێڵی سووری حکومەتەکەی بریتییە لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی شکۆ و دەسەڵاتی گەلی ئێران."
ئەو هیواشی خواست کە تیمی دانوستاندنــکار بە وردبوونەوەی تەواو لە وردەکارییەکانی دانوستاندنــەکان و بە پشتیوانیی خودا، "بگەنە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ وڵات تاوەکو چیدیکە مافەکانی گەل پەراوێز نەخرێن."
.jpg&w=3840&q=75)