رووداو- تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا (FDA)، رایگەیاند دەرمانێکی شەکرەی بۆ منداڵانی تەمەن 8 بۆ 17 ساڵ پەسەند کرد.
FDA ئاماژە بەوەدەکات دەرمانی تزێڵد (Tzield)ی کۆمپانیای سانۆفی بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 17 ساڵە و تازەکی تووشبوونیان بە قۆناخی 3ی نەخۆشیی شەکرەی جۆری 1 دەستنیشانکراوە، پەسند کردووە.
دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات ئامانج لەم پەسندکردنە هێواشکردنەوەی لەدەستدانی فرمانی خانەکانی بەرهەمهێنانی ئینسولینە لەو منداڵانەی کە تازەکی تووشبوونیان بە قۆناخی 3ی نەخۆشییەکە دەستنیشانکراوە.
نەخۆشیی شەکرەی جۆری 1، نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا پەنکریاس بڕێکی کەم ئینسولین بەرهەمدەهێنێت یان هەر بەرهەمی ناهێنێت، لە قۆناخی 3دا نەخۆشەکان نیشانەکانی وەک میزکردنی و تینوێتیی زۆر و ماندوێتییان تووش دەبێت و پێویستیان بە چارەسەری ئینسولین دەبێت. دەرمانی تزێڵد، ئەو وەڵامدانەوە بەرگرییە دەکاتە ئامانج کە زیان بە خانەکانی بەرهەمهێنانی ئینسولین لە پەنکریاسدا دەگەیێنێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی بەرهەمهێنانی ئینسولینی سرووشتیی جەستە بۆ ماوەیەکی درێژتر.
