رووداو-تەندروستی
ئەو تەرمەی لە بناری قەندیل دۆزرایەوە و گومان دەکرێت هی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بێت، ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
گومان دەکرێت تەرمەکەی دۆزرایەوە، هی یاد سەربازی تەمەن چوار ساڵ بێت و باوکی یاد سەرباز دەلێت، ئەو جل و بەرگانەی دۆزراونەتەو جلوبەرگی کوڕەکەی منن و پێش جەژن بۆم کریون، دادپزیشکی سلێمانیش دەلێت هیشتا نازانن ئەوە یادە یان نا چونکە هێستا هەموو پارچەکانی تەرمەکە بەتەواوەتی نەگەیشتوەتە دەستیان.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سلێمانی گوتی "تا ئێستا دەستیان بە توێکاری تەرمەکە نەکردووە و تەرمەکە بە ناوی نەناسراو نەهاتووە بەڵکو بەناوی یاد سەربازەوە هاتووەتە پزیشکی دادی سلێمانی".
یاد سەرباز، تەمەنی چوار ساڵ و دانیشتووی هەولێرە و رۆژی 22ـی ئایاری ئەمساڵ، لە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل بێسەروشوێن بوو.
شیبوونەوەی تەرم بەپێی کات
+ خولەکە یەکەمەکان تا 3 کاژێر
خاوبوونەوەی ماسوولکەکان
دابەزینی پلەی گەرمی جەستە
بوونی پەڵەی سوور یان مۆر لەسەر جەستە
+ دوای 2-12 کاژێر
جەستە رەق دەبێت
+ دوای 24-72 کاژێر
بەکتریاکانی سک جەستە شیدەکەنەوە
بۆنی ناخۆش
جەستە دووبارە خاو دەبێتەوە
+ دوای 3 تا 5 رۆژ
ئاوسانی جەستە
هاتنەدەرەوەی کەفی خوێناوی
+دوای 8 بۆ 10 رۆژ
گۆڕانی رەنگی پێست بۆ سوورێکی تۆخ یان رەش
نینۆک و موو هەڵدەوەرن
پێست لە جەستە دەبێتەوە
+ دوای چەند هەفتەیەک تا مانگێک
ئەگەر ژینگە وشکبێت تەرمەکە دەبێتە مۆمیا
ئەگەر ژینگەکە شێداربێت تەنیا ئێسک و بەستەر دەمێنەوە
+ دوای ساڵێک و زیاتر
زۆربەی شانە نەرمەکان نەماون
لەوانەیە ئێسکەکە شیببێتەوە
