رووداو - تەندروستی
ئەنجامەکانی راپرسییەکی تەندروستیی تورکیا بۆ ساڵی 2025 دەریدەخات، رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 15 ساڵ و بەسەرەوەیە و قەڵەون بۆ 21.8٪ بەرز بووەتەوە.
ئەو ئامارانەی لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیاوە کۆکراونەتەوە و وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە ئاشکرای دەکات، رێژەی قەڵەوی لە ساڵی 2022دا 20.2٪ بوو، بەڵام لە ساڵی 2025دا بۆ 21.8٪ بەرز بووەتەوە. تەنانەت بەپێی رەگەزیش لە خانماندا رێژەکە لە 24.8٪ـەوە بووە بە 32.2٪ و لە پیاوانیشدا لە 18.7٪ـەوە بووە بە 43.1٪.
هاوکات ئەوەش باس کراوە کە رێژەی چالاکیی جەستەیی لەلایەن خانمان و پیاوانەوە بەرز بووەتەوە؛ لەکاتێکدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، پێشنیازی ئەوە دەکات کە کەسانی پێگەیشتوو هەفتانە لانیکەم 150 خولەک چالاکیی جەستەیی مامناوەند بکەن.
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ؛
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
