رووداو-تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA)، یەکەم وەشانی جێنریکی دەرمانی Xofluzaی کۆمپانیای رۆشی سویسری پەسندکرد.
دەزگەکە ئاماژە بەوەدەکات دەرمانی خۆفلوز بۆ یەک ژەم بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا لەو کەسانەدا بەکاردێت کە تەمەنیان 5 ساڵ و زیاترە. دەرمانەکە کە لەلایەن کۆمپانیای Norwich Pharmaceuticals بەرهەمدەهێنرێت.
بەگوێرەی دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی، دەرمانەکە دەتوانرێت بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزای ئاسایی لەو نەخۆشانەدا بەکاربهێنرێت کە ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانیان لە 48 کاژێر تێپەڕی نەکردووە، هەروەها بۆ ئەو کەسانەش گونجاوە کە مەترسیی تووشبوونیان بە کێشەی تەندروستیی پەیوەست بە ئەنفلۆنزا هەیە، دەرمانەکە بۆ خۆپارێزی لە دوای بەرکەوتن لەگەڵ کەسێکی تووشبووش بەکاردێت.
دەرمانی بالۆکساڤیر ماربۆکسی، کە بە ناوی بازرگانی Xofluza لەلایەن کۆمپانیای رۆشەوە دەفرۆشرێت، یەکەمجار لە ساڵی 2018 لەلایەن FDA پەسندکرا و وەک یەک ژەمی دەرمان لەڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێت.
باوترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکە بریتین لە سکچوون، هەوکردنی بۆرییەکانی هەوا، دڵتێکهەڵاتن، هەوکردنی جیوبەکان و سەرئێشە، هەروەها هۆشداریی لەبارەی ئەگەری زیادبوونی بەرگریی دەرمان لە منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵان هەیە.
