رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی و خۆجێیی ئەفغانستان رایانگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستاندا لە نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵاتەکە، لانیکەم 13 کەس کوژراون.
رۆژی چوارشەممە 10-06-2026، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "دوێنێ شەو سوپای پاکستان جارێکی دیکە ئاسمانی ئەفغانستانی بەزاند و ماڵەکانی هاووڵاتییانی سڤیلی لە ویلایەتەکانی کونەر، خۆست و پاکتیکا بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، 11 منداڵ، ژنێک و پیاوێکی بەتەمەن کوژران."
بەرپرسێک لە ویلایەتی خۆست کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، هێرشێک بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەکەیان بووەتە هۆی کوژرانی 9 کەس. دانیشتوویەکی ویلایەتی پاکتیکا رایگەیاند، لە هێرشێکی جیاوازدا لە ناوچەکەیان 3 کەسی دیکە کوژراون.
