رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندییان داوە بۆ خەرجکردنی "گوژمه‌ی پێویست" بۆ 7 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ولێر. پارێزگار دەڵێ، "بە زووترین کات پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن."
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پڕۆژەکان لەسەر داهاتی سنووری خۆمانە و دوای رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بە زووترین کات جێبەجێ دەکرێن."
رەنجدەر ئومێد، سەرپەرشتیار لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فەرمانەکەمان پێگەیشتووە و لەگەڵ خەرجکردنی پارەکەدا دەستبەکار دەبین لە پڕۆژەکان."
پڕۆژەکان پێکدێن لە:
- دروستكردنی شه‌قامی به‌حركه له نێوان شه‌قامی 120 مه‌تری و شه‌قامی 150 مه‌تری
- قیڕكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر – گوێڕ
- چاككردنه‌وه و قیركردنەوەی شه‌قامی 100 مه‌تری
- گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی
- قیڕكردنی دووسایدی شه‌قامی حاكم ره‌شید عه‌بدولقادر
- قیڕكردنی چه‌ند شه‌قامێك له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر
- رووپێوكاری ئاسمانیی بۆ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی، پارەکە لەسەر رێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر و رێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر خەرج دەکرێت.
