حەیدەر نووری کەرعاوی: هەواڵی مەرگی هەڵکەوت عەزیز کارەساتێکی خەمناک بوو

مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند.
مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.




خسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو رۆژنامەنووسێکی زیرەک، لێهاتوو و نیشتمانپەروەر بوو."
لە پەیامەکەیدا، خسرۆ گۆران دەڵێت: "کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی زیرەک و لێهاتوو و نیشتمانپەروەر کاک (هەڵکەوت عەزیز) لە دڵەوە خەمباری کردین و کۆچی ئەو هەموومانی تاساند."
بەرپرسی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ هاوخەمیی خۆی بۆ ئەو کۆستە دەربڕیوە و دەڵێت: "سەرەخۆشی لە خۆمان، خانەوادە بەڕێزەکەی، هاوکار و هاوپیشەکانی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات."
ئیڤان دۆڤهانیچ، باڵیۆزی تایبەت و راسپێردراوی ئۆکراینا لە کۆماری عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و رایدەگەیێنێت، "کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز خەسارەتێکی گەورەیە بۆ میدیای عێراق و هەرێمی کوردستان."
لە پەیامەکەدا کە بەناوی خۆی و باڵیۆزخانەی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆز ئیڤان دۆڤهانیچ دەڵێت: "لە قووڵایی دڵمەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەم بۆ مەرگی تراژیدیانەی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەغدای رووداو."
باڵیۆزی ئۆکراینا هاوخەمیی خۆی بۆ ناوەندی میدیایی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم کاتە سەختەدا، "دڵ و بیرمان لای کەسوکار، هاوڕێ، هاوکار و تەواوی تیمی رووداوە."
د. هێمن تەحسین حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکان و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئەو ئامادەییەکی دیار و شوێنپەنجەیەکی روونی لە کاری میدیاییدا هەبوو."
لە پەیامەکەدا کە بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە، د. هێمن تەحسین ئاماژەی بەوە کردووە: "خوالێخۆشبوو بەشداربووە لە رووماڵکردن و بەدواداچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و گواستنەوەی چالاکییەکانی پەیوەست بە تۆمارکردنی حیزبەکان و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان، ئەوەش بە پیشەییبوونێکی بەرز و بەرپرسیارێتییەکی گەورە."
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکان باسی لەوەش کردووە کە هەڵکەوت عەزیز "خاوەن ئامادەییەکی دیار و شوێنپەنجەیەکی روون بووە لە کاری میدیاییدا."
لە کۆتایی پەیامەکەدا، د. هێمن تەحسین حەمید هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ئەو کۆستە دەربڕیوە و دەڵێت: "لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەتی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەرینی جێگەی بکاتەوە، سەبووری و ئارامیش بە بنەماڵە و هاوپیشە و خۆشەویستانی ببەخشێت."
رادیۆ نەوا پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات و رایدەگەیێنێت، "خوالێخۆشبوو لە گەیاندنی زانیارییە سیاسی و ئابوورییەکاندا زۆر ورد بوو."
لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە، رادیۆ نەوا ئاماژەی بە لێهاتوویی و کارە میدیاییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە کردووە و دەڵێت: "هەڵکەوت عەزیز رۆژانە لە رێگەی شاشەی رووداوەوە میوانی هەمووان بوو، ئەو لە گەیاندنی زانیارییە سیاسی و ئابوورییەکانیدا زۆر ورد بوو."
هەر لەو پەیامەدا هاتووە، کە ئەم کۆچە "کەلێنێکی گەورە لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت لە کاری رۆژنامەوانیدا، بەتایبەتی بۆ ئاڵوگۆڕ و گەیاندنی زانیاریی نوێ و ورد لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا."



سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریا، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هەواڵی کۆچی دوایی ئەو، شۆکێکی قووڵی لە ناوەندە میدیایی و کولتوورییەکانی کوردستاندا دروستکرد."
لە پەیامەکەدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی کۆچکردوو کراوە، هاتووە: "بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی میدیاکاری کوردستانی، هەڵکەوت عەزیزمان پێگەیشت کە لە رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا لەسەر رێگەی بەغدا - بەسرە گیانی لەدەستدا؛ ئەم هەواڵە خەمێکی گەورەی لەنێو هاوپیشە و خۆشەویستەکانیدا دروستکرد."
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵکەوت عەزیز یەکێک بووە لە دەنگە میدیاییە ناسراوەکان کە "رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گواستنەوەی هەواڵ و بەدواداچوونی رووداوەکان، بەتایبەتی لەو قۆناخە هەستیارانەی کە کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕیون." هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەو بە پابەندیی پیشەیی و بوێری لە مەیدانی کاردا دەناسرا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "کۆچی دوایی لەناکاوی ئەو، تەنیا خەسارەت نییە بۆ بنەماڵەکەی، بەڵکو بۆشاییەکی گەورە لە ناوەندی میدیایی کوردستاندا دروست دەکات، کە یەکێک لە کادیرە ناسراو و لێهاتووەکانی لەدەستدا."
سێ یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکەن و رایدەگەیێنن: "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی دڵسۆز و ماندوونەناسی کەناڵی رووداو، خوالێخۆشبوو (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت. بۆ ئێمەی دەرچووانی سێ یەکەم پشت و پەنا بوو. دەنگێکی راستگۆ بوو بۆمان. خوالێخۆشبوو هەمیشە خەمخۆری راستەقینەی کەیسی ئێمە بوو. بەردەوام لە ئێش و ئازارەکانمانی دەپرسی و بە پیشەییانە دەنگی مەینەتییەکانی هەشت ساڵەی ئێمەی دەگەیاندە بڕیاربەدەستان، ئەو تەنیا رووماڵی هەواڵی نەدەکرد بەڵکو لە ناخەوە لەگەڵ خەمەکانمان دەژیا.
لە پەیامەکەیاندا دەرچووانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دەڵێن: "بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان ، هاوکارانی لە کەناڵی رووداو و سەرجەم رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەس و کاری ببەخشێت. یادی و کارە مرۆییەکانی هەمیشە لە دڵماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە."
بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی رادەگەیێنێت.
بەشیر حەداد لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "سەرەخۆشی لە رووداو و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، هەڵکەوت عەزیز دەکەم. رەوانی شاد و جێگای بەهەشت بێت. به داخەوە ئازیزێکی دیکەش چووە ریزی کاروانی شەهیدانی رووداو."
دەشڵێت: "کاک هەڵکەوت نوێنەرێکی راستەقینەی کوردستان بوو، پەیامنێرێکی رووخۆش ودڵسۆز و راستگۆ، هەواڵ و لێدوانی هەمووانی وەک خۆی دەگواستەوە. پەروەردەی رووداو بوو بۆیە جێگای خۆی لە ناو دڵی خەڵکدا کردبووەوە. ئارام و حەساوەی لای خوا بێت."
کۆنسووڵخانەی گشتیی هیندستان لە هەولێر، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوپیشەکانی دەکات.
لە پەیامەکەدا کە لە هەژماری فەرمیی کونسوڵخانەی گشتیی هیندستان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بە خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دڵتەزێنی بەڕێز هەڵکەوت عەزیز-مان پێگەیشت."



ماکسیم رووبین، کۆنسووڵی گشتیی رووسیای فیدراڵ لە هەولێر، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات و رایدەگەیێنێت، "هەڵکەوت عەزیز هێمای نیشتمانپەروەری و نموونەی چاودێرێکی دڵسۆز و بێلایەن بوو."
لە پەیامەکەدا کە ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هەڵکەوت عەزیز و تۆڕی میدیایی رووداو کراوە، کۆنسووڵی گشتیی رووسیا دەڵێت: "کۆنسووڵخانەی گشتیی رووسیای فیدراڵ لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەناڵی رووداو و بنەماڵە و کەسوکاری هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا دەکات."
ماکسیم رووبین لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "لەو رۆژە پڕ لە خەمەدا، هەموومان یادی هەڵکەوت عەزیز دەکەینەوە و سەری رێز لەبەردەم یادی دادەنەوێنین". دەشڵێت، ئەو رۆژنامەنووسە "هێمای نیشتمانپەروەری و نموونەی چاودێرێکی دڵسۆز و بێلایەن بوو."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، کونسوڵی گشتیی رووسیا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆستەکە دەربڕیوە و دەڵێت: "داواکارین خوای گەورە دڵنەوایی بە خانەوادە و هاوڕێکانی ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات."
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنیر و بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا؛ رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی رۆژنامەوانیدا و لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان بەغدا و بەسرە گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیماوا لە شاری کەرکووک بە خاکسپێردرا.

بنەماڵەی رۆژنامەنووسی بێسەروشوێنکراوی تۆڕی میدیایی رووداو، فەرهاد حەمۆ، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچیدوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیێنن، "ئەو هاوکار و هاوپیشەی ڕێگەی وشەی ئازاد بوو."
لە پەیامەکەدا کە لە شاری قامشلۆوە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە، هاتووە: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، بنەماڵەی رۆژنامەنووسی بێسەروشوێن فەرهاد حەمۆ، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی ئازیز و هاوپیشەی ڕێگەی وشەی ئازادیان پێگەیشت، کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا."
بنەماڵەی فەرهاد حەمۆ پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو، خانەوادەی کۆچکردوو و سەرجەم هاوڕێ و هاوپیشەکانی دەکەن و دەڵێن: "کۆچی دوایی رۆژنامەنووسێک کە ژیانی خۆی بۆ گەیاندنی راستی و خزمەتی کۆمەڵگە تەرخان کردبێت، خەسارەتێکی ئازاربەخشە بۆ تەواوی خێزانی راگەیاندن."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە هاوبەشی ئەم کۆستە گەورەیەین؛ لە خودا داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەتی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و خۆشەویستانی ببەخشێت."
هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا، رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی رۆژنامەوانی، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان بەغدا و بەسرە گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیماوا بە خاکسپێردرا.
فەرهاد حەمۆ، پەیامنێری رووداو لە 15-12-2014 لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لە رێگەی سەرەكی نێوان قامشلۆ - تل كۆچەر لەگەڵ کامێرامانەکەی مەسعود عەقیل لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەستگیركران. مەسعود عەقیل رۆژی 21ی ئەیلوولی 2015 ئازادكرا، بەڵام فەرهاد حەمۆ تائێستا بێسەروشوێنە.
فەرهاد حەمۆ، لە 10ی ئەیلوولی 1989 لەدایكبووە، ماوەیەك پێش دەستگیركردنەكەی ژیانی هاوژینی پێكهێنابوو.
فەرهاد حەمۆ پێش كاركردنی لە رووداو، لەگەڵ چەند دەزگایەكی ناوخۆیی رۆژئاوای كوردستاندا كاری كردبوو.
د. عەبدوللەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و خانەوادەی هەڵکەوت عەزیز کرد و رایگەیاند: "بە کۆچی دوایی ئەو، میدیای کوردی و عێراقی رۆژنامەنووسێکی راستگۆ و لێهاتوویان لەدەست دا."
لە پەیامەکەی سەرۆککۆماری پێشووی عێراقدا هاتووە: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی راگەیاندنکاری دڵسۆز (هەڵکەوت عەزیز)م بیست؛ ئەو لە رووماڵی سیاسی و رۆژنامەگەریی مەیدانیدا پێشەنگ بوو."
سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵکەوت عەزیز "لێهاتووانە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوەندی بڕیاری عێراقی دەگەیاند" و رۆڵێکی دیاری لە گەیاندنی زانیارییەکاندا هەبووە.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، "ئەو رۆژنامەنووسێکی بەئاگا و نیشتمانی بوو، بەهۆی هەواڵە راستەکانییەوە لای هەمووان ناسراو بوو."
لە پەیامەکەدا کە بەناوی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (هەڵکەوت عەزیز)ی رۆژنامەنووسمان پێگەیشت، لە ناخی دڵەوە غەمباربووین و هاوبەشی خەم و پەژارەی خێزان و بنەماڵەکەتانین."
د. محەمەد سابیر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە لێهاتوویی کۆچکردوو کردووە و دەڵێت: "کاک هەڵکەوت رۆژنامەنووسێکی بەئاگا و پڕ زانیاری بوو، بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا لە کاروانەکەی بەردەوام بێت و بە کۆچکردنی هەموومانی خەمبار کرد."
لە کۆتایی پەیامەکەدا، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نزا بۆ کۆچکردوو دەکات و دەڵێت: "لە خوای گەورە داواکارین سەبووری بە خێزان، بنەماڵە و هاوپیشەکانی ببەخشێت و ئەمە دوا ناخۆشییان بێت، ئینشەڵڵا کاکە هەڵکەوت جێگەی بەهەشتی بەرین دەبێت."



نیان ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو رۆژنامەنووسە بەتوانایە، لە ناخی دڵمانەوە خەمبار بووین."
لە پەیامەکەیدا نیان ئەحمەد سەرەخۆشیی لە خانەوادە، کەسوکاری و تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و داواکارە خودای گەورە رۆحی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
يەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات و رایدەگەیێنێت: "بەناوی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی دڵگران و خەمبارین بە کۆچی لە ناکاوی رۆژنامەنووس و راگەیاندکاری بەتوانای کوردستان کاکە (هەڵکەوت عەزيز) کە هەمیشە خەمخۆر و هاوکاری بەڵێندەران بوو بۆ گەیاندنی کێشە و گیر و گرفتەکانمان لە هەموو بارودۆخە ناهەمووارەکاندا. رۆحت شاد کاکە هەڵکەوت گیانی پاکت بە بەهەشتی بەرین شاد بێت خودای گەورە سەبووری بنەماڵەکەیان بداتەوە."
تۆڕی رۆژنامەنووسانی کوردی سووری، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات و رایدەگەیێنێت، "کۆچی دوایی ئەو، خەسارەتێکی ئازاربەخشە بۆ تەواوی ناوەندی رۆژنامەگەری."
لە پەیامەکەدا کە لە شاری قامشلۆوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدامان پێگەیشت، کە لە رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا لەسەر رێگەی بەغدا - بەسرە گیانی لەدەستدا."
تۆڕی رۆژنامەنووسانی کوردی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵکەوت عەزیز بە "پیشەییبوونێکی باڵا و پابەندییەکی تەواو بە بەها و ئەخلاقی کاری میدیایی" دەناسرا و هەمیشە بە دڵسۆزییەوە هەوڵی گەیاندنی راستییەکانی دەدا.
ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەڵێت، "کۆچی ئەو رۆژنامەنووسە ژیر و کارایە، رووداوێکی تاسەبارە."
لە پەیامەکەیدا ئەحمەد کانی ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵکەوت عەزیز پێگەیەکی تایبەتی لەنێو خەڵکدا هەبووە و دەڵێت: "کۆچی ناوادەی ئەو، پرسەی خستووەتە هەموو ماڵەکانی کوردستان؛ کەس باوەڕ ناکات ئەم میدیاکارە بلیمەت و رووحسووکە، کە هەموو خانەوادەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنیان دەکرد، بە چاوتروکانێک ماڵئاوایی بکات."



سەرۆکایەتیی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، "ئەو میدیاکارێکی سەرکەوتوو و دەنگی خەڵکی کوردستان بوو لە بەغدا."
لە پەیامەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی ئاکرێوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بە داخ و کۆڤانێکی مەزنەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و میدیاکاری سەرکەوتوو، خوالێخۆشبوو (هەڵکەوت عەزیز) بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا، خەمباری کردین."
تۆڕی رۆژنامەنووسانی کوردی سووری، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات و رایدەگەیێنێت، "کۆچی دوایی ئەو، خەسارەتێکی ئازاربەخشە بۆ تەواوی ناوەندی رۆژنامەگەری."
لە پەیامەکەدا کە لە شاری قامشلۆوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدامان پێگەیشت، کە لە رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا لەسەر رێگەی بەغدا - بەسرە گیانی لەدەستدا."
تۆڕی رۆژنامەنووسانی کوردی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵکەوت عەزیز بە "پیشەییبوونێکی باڵا و پابەندییەکی تەواو بە بەها و ئەخلاقی کاری میدیایی" دەناسرا و هەمیشە بە دڵسۆزییەوە هەوڵی گەیاندنی راستییەکانی دەدا.