رووداو-تەندروستی
راگری فاکەڵتیی دەرمانسازی لە زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان رایدەگەیێنێت، 14 بەرهەمی جوانکارییان دروستکردووە کە هەموو تاقیکردنەوەکانیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و پلانیان هەیە لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر دروستبکەن.
د. رەوا عەبدولەتیف راگری فاکەڵتیی دەرمانسازی لە زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان رایگەیاند، "14 بەرهەمی کۆسمۆتیکمان (جوانکاری) دروستکردووە کە هەموو تاقیکردنەوەکانی تێپەڕاندووە و ئەمەش دەستپێکێکە بۆ داهاتوو."
سەبارەت بە پێکهاتەی بەرهەمەکان، د. رەوا عەبدولەتیف گوتی، "زۆربەی بەرهەمەکان سرووشتین و تەنیا هەندێک مادەی کیمیایی پارێزەریان تێدا بەکارهاتووە."
راگری فاکەڵتیی دەرمانسازیی زانکۆی قەیوان ئاماژەی بەوەشکرد، "لە داهاتوودا ئەگەر دەرفەت زیاتر بێت، ئەوا زیاتر بایەخ بە بەرهەمەکانی پێست دەدەین و دروستیان دەکەین بۆ ئەوەی بە هاونیشتمانییانیش بفرۆشرێن."
