رووداو-تەندروستی
کارمەندێکی بانکی خوێنی هەولێر ئەو بیرۆکەیە رەتدەکاتەوە کە جەستە دوای خوێنبەخشین پێویستی بە بەخشینی بەردەوام دەبێت و رایدەگەیێنێت، بە بەخشینی یەک بوتڵ خوێن، ژیانی 4 کەس رزگار دەکرێت.
فازڵ عەبدولوەهاب کارمەند لە بانکی خوێنی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "جەستە دوای خوێنبەخشین راهاتنی بۆ دروست نابێت کە وا پێویست بکات دووبارە و بەردەوام خوێن ببەخشیت."
فازڵ عەبدولوەهاب جەختی لەسەر گرنگیی پرۆسەکە کردەوە و گوتی، "بە یەک بوتڵ خوێن ژیانی 4 کەس رزگار دەکرێت. هەموومان رۆژانە ژیان بۆ هاونیشتمانییان دەگەڕێنینەوە و هەوڵدەدەین جوانترین و باشترین خزمەتگوزارییان پێشکێش بکەین."
