رۆژی 10حوزەیران فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شاڵ و شەپک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بە بەشداری هەزاران کەس دەستی پێکرد، هاونیشتیمانییان بە جل و بەرگی رەسەنی کوردییەوە بەشدارییان کرد.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام بێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جلوبەرگی کوردی نمایش کرا. وهاوکات چەندین گرووپ و هونەرمەندێک لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بە گۆرانی بەشداریان کرد.
ئەمە چوارەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شاڵ و شەپکە کە لە زاخۆ لە پردسی دەلال بەرێوەدەچێت
