رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازيی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييهوه.
"لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا دەربڕی"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە".
ئاماژە بەوەش کراوە کە چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.