رووداو دیجیتاڵ هاونیشتمانییەک لە هەولێر لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا. مورشید عەبدوڵڵا، باوکی شاخەوان مورشید بە رووداوی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ کوڕەکەم لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. شاخەوان لە کاتی کارکردندا دەستکێش لە دەستی دەرهاتبوو و لەو کاتەدا پشت دەستی بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە." مورشید عەبدوڵڵا گوتی: "کوڕەکەم نزیکەی چوار مانگ بوو لە پڕۆژەی رووناکی کاری دەکرد." شاخەوان مورشید خەڵکی گوندی سرێشمە بوو لە سنووری خەلیفان و باوکی سێ منداڵ بوو.