رووداو دیجیتاڵ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکیی جۆری بی 52 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە. تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. رۆژی دووشەممە 15-06-2026 میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری بی52 لە بنکەی هێزی ئاسمانیی (ئێدواردس) لە شاری کێرن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ماوەیەکی کەم لەدوای فڕینی لە چۆڵەوانییەک کەوتووەتە خوارەوە. بەگوێرەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، فڕۆکەکە گڕیگرتووە و دووکەڵێکی رەشی چڕی لێ بەرز دەبێتەوە. میدیای ئەمریکا رایگەیاند، هێشتا هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە دیارنییە، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.