رووداو دیجیتاڵ
باخچەی ئەلفرێدۆ ئۆریانی کە دەکەوێتە نزیک کۆلۆسێیۆی دێرین، یەکێک لە باخچەکانی نێوەڕاستی شاری رۆمایە، بە درێژایی رۆژ و بەتایبەتی بەیانییان خەڵک رووی تێدەکەن بۆ پشوو و وەرزش.
دیمەنی کۆڵۆسێیۆ کە یەکێک لە کۆنترین دروستکراوەکانی مرۆڤە و رەمزێکی گەشتیاریی گرنگی ئیتاڵیایە باخچەکەی سەرنجڕاکێشترکردووە.
ئیتاڵییەکان بەوە ناسراون کە شێوازێکی ژیانی تەندروستتریان هەیە، خەو و خۆراکی تەندروست و وەرزش بەشێکی گرنگی ژیانی ئیتاڵییەکانە. لەڕووی تەمەندرێژییەوە بە تێکڕای 83.4 ساڵ، بە پلەی چوارەم دێن لە دوای هەر یەکە لە ژاپۆن، سویسرا و ئیسپانیا.
