رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی، بەراورد بە دوێنێ تاوەکو ئێستا بە جێگیری ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ نرخەکەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
دوێنێ نرخی دۆلار 1,700 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 179,000 تمەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە و یەک دۆلار لە دەوروبەری 179,000 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە ئەگەری زۆرەوە داخرانی بازاڕەکانی ئێران و کەمیی مامەڵەکان هۆکاری ئەوەیە نرخی تمەن تاوەکو ئەم کاتانە کاریگەریی هێرشەکانی نیشان نەداوە.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 180,400 تمەن بووە و نزمترین نرخیشی 176,000 تمەن بووە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی 2.87% بەرزبووەتەوە؛ هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 39.30% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
.jpg&w=3840&q=75)