رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و هەر دۆلارێک بە 156 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی بازاڕی دراو، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە؛ بەرزترین نرخ گەیشتووەتە 161,000 تمەن و نزمترین نرخیش 153,500 تمەن بووە.
پێش رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی یەک دۆلار گەیشتبووە نزیکەی 180 هەزار تمەن، بەڵام دوای رێککەوتنەکە نرخەکەی بۆ نزیکەی 150 هەزار تمەن دابەزی.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بەراورد بە هەفتەی رابردوو 13.54% دابەزیوە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا بە رێژەی 18.56% بەرزبووەتەوە.
