رووداو دیجیتاڵ
ئەمریکا 11 کەس و دامەزراوەی دیکەی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران خستە نێو لیستی سزاکانەوە.
رۆژی چوارشەممە، 10-06-2026، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سامانی بیانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەند کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێران دا سەپاند، 9 لەو کەس و کۆمپانیایانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێندراوە، دەکەونە چین و هۆنگ کۆنگەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، دوو کۆمپانیا و کەسێکی دیکەی هەڵگری وڵاتینامەی ئێران و بیلاڕووس، بەهۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
سەپاندنی سزا بەسەر ئەو دامەزراوە و کەسانە لەکاتێک دایە، ئێران و ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی یەکدی و سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان.
