رووداو - تەندروستی
بەرپرسی یەکەی شێرپەنجەی منداڵان لە سەنتەری ژین لە دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵانە نزیکەی 60 منداڵ بەهۆی شێرپەنجەی خوێن و نەخۆشییەکانی دیکەی خوێنەوە لەو سەنتەرە تۆمار دەکرێن و موژدەیەکیش بە دایک و باوکانی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیەی منداڵ دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-6-2026 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی بەخشینی خوێن د. عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لە منداڵان و بەرپرسی یەکەی شێرپەنجەی منداڵان لە سەنتەری ژین لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەو منداڵانەی کە تووشبووی شێرپەنجەی خوێنن یاخود تالاسیمیایان هەیە زۆرترین ئەوانەن کە پێویستیان بە وەرگرتنی خوێنە و ئەمەش بانکی خوێن دابینی دەکات.
د. عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا دەڵێت: خۆشبەختانە رێژەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان لەنێو منداڵاندا لە جیهان و لە دهۆکیش بەرزە و دەگاتە 80٪ بۆ 90٪.
گرووپە مەترسیدارەکان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەکانی خوێن؛
جگەرەکێشان و منداڵی بەرکەوتە بە دووکەڵ
بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییەکان
کێشە سکماکییەکانی خوێن
بۆماوە
تەمەن
بەپێی ئامارەکان لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا لە هەر سێ خولەک یەکێک تووشی شێرپەنجەی خوێن دەبێت، ئەو ئامارانەی لە ساڵی 2024 بڵاوبوونەتەوە دەریدەخەن زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئەم شێرپەنجەیە بوونە.
.png&w=3840&q=75)