رووداو-تەندروستی
د. چەکدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد بە رووداوی راگەیاند لە ماوەی نزیکەی 13 مانگی رابردوودا 64 تووشبووی نوێی شێرپەنجەی پڕۆستات لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆک رایدەگەیێنێت، سەرجەم دەرمان، پشکنین و نەشتەرگەرییەکانی تایبەت بە شێرپەنجەی پڕۆستات بەخۆڕایی بۆ نەخۆشەکان دابین دەکرێن، بەڵام ئامێری چارەسەر بە تیشک، کە زۆر پێویستە نیمانە.
د. چەکدار ئەحمەد روونیکردەوە: "دەرمان، پشکنین و نەشتەرگەریی بۆ تووشبووانی پڕۆستات بێ بەرامبەرە و لەڕێگەی سندوقی شێرپەنجەوە دابیندەکرێت، دەشڵێت بینای نوێی نەخۆشخانەی ئومێد تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە.
