رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە دوو سبەی لە سویسرا گشتپرسییەکی جیاواز بکرێت،ئەویش بۆئەوەی خەڵکی ئەو وڵاتە بڕیاربدەن کە دەیانەوێ بەهۆی کۆچبەرییەوە ژمارەی دانیشتووانیان لە ساڵی 2050دا بگاتە دە ملیۆن کەس یان نا.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە، ئێستا ژمارەی دانیشتووان نۆ ملیۆنە. حکومەت دەیەوێت بڕیار لەسەر چارەنووسی 25 ساڵی داهاتووی کۆچبەری و سیاسەتی کۆچبەری لە وڵاتەکەیان بدەن.
پرسی کۆچبەران یەکێکە لە پرسە هەستیارەکان لە ئەوروپا و لەم هەفتەیەدا لە ئێرلەندای باکوور هێرشییان کردە سەر ماڵی کەسانی بە پاشبنەما کۆچبەر.