رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، سێ گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشایەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەشتەکان هەڵوەشێندراوەکان، دوویان لە ئیستەنبووڵ و یەکێکیان لە قاهیرەوە بووە و بەپێچەوانەشەوە.
گەشتە هەڵوەشێندراوەکان، کاژێر 12:50ی نیوەشەو و 3:00 و 3:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە، کە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
بە هەمان هۆکار، دوو گەشتی ئیستەنبووڵ-بەغدا هەڵوەشێندرانەوە و، گەشتێکی دیکە لە ئیستەنبووڵەوە بۆ تاران و سێ گەشت لە ئیستەنبووڵەوە بۆ مەدینەی سعودیە هەڵوەشێندرانەوە.
