رووداو دیجیتاڵ
10یەمین فێستیڤاڵیی فیلمی دۆکۆمێنتاریی ئامەد، کە ئەم ساڵ بە دروشمی (لێرەین؛ ئێشکگری دارگوێزین) لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێ.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شارەوانیی کایاپنارەوە رێکخراوە و رۆژی پێنجشەممە 11ـی حوزەیرانی 2026 دەستپێدەکات.
رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، لە پارکی 75 لە ناوچەی کایاپنار لە شاری ئامەد دەبێ.
پڕۆگرامی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بە کۆنسێرتێکی هونەرمەندان، ساریا و وەلاد دەستپێدەکات. لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر فیلمی دۆکیومێنتاری نمایش دەکرێن.
لە ماوەی فێستیڤاڵەکەدا جگە لە نمایشکردنی فیلم، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری کولتووری و هونەری بەڕێوەدەچن.
یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی دۆکۆمێنتاریی ئامەد، لە رۆژانی 18-24ـی نیسانی 2011 لە ئامەد، بە دروشمی (رۆژانی دۆکۆمێنتاری) دەستی بە کارەکانی کرد.
