رووداو-تەندروستی توێژەران لە کۆریای باشور چاویلکەیەکی زیرەکیان پەرەپێداوە کە بە لەچاوکردنی بۆ ماوەی تەنیا 30 خولەک لە رۆژێکدا هۆرمۆنی دڵخۆشیی مێشک زیاد دەکات، راستەوخۆ ناوەندەکانی هەست و سۆز لە مێشکدا چالاک دەکات و پێویستی بە بەکارهێنانی دەرمان ناهێڵێت. زانایان لە زانکۆی یۆنسێی لە کۆریای باشور، چاویلکەیەکی زیرەکیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی، ئەم چاویلکە تایبەتە کە ئەلکترۆدی تێدایە پەیوەندیی سرووشتیی نێوان چاو و مێشک بەکاردەهێنن بۆ هاندانی ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی هەست و سۆز. زانایانی زانکۆ کۆریەکە رایانگەیاند هاوێنە نەرمەکەیان لەسەر ئەو مشکانە تاقیکردەوە کە تووشی خەمۆکی ببوون مشکەکان بۆ ماوەی سێ هەفتەی یەک لەدوای یەک، رۆژانە 30 خولەک هاوێنەکانیان لەچاو دەکرد، دەرکەوت ئاستی سیرۆتۆنین بە رێژەی 47% زیادیکرد، ئاستی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) بە رێژەی 48% کەمیکرد، نیشانەکانی هەوکردنی مێشک کەمبوونەوە و پەیوەندییە دەمارییەکانی نێوان بەشەکانی مێشک (هیپۆکامپوس و پریفرۆنتاڵ کۆرتێکس) کە لە کاتی خەمۆکیدا تێکدەچن، چاکبوونەوە. د. جانگ ئونگ پارک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی یۆنسێی لە کۆریای باشور رایگەیاند " کاریگەریی ئەم چاویلکە زیرەکە بەراورد دەکرێت بە دەرمانی دژەخەمۆکیی فلۆکستین (پڕۆزاک)، ئەم تەکنەلۆژیایە بێ دەرمانە، توانایەکی زۆری هەیە و دەتوانێت شۆڕشێک لە چارەسەری خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دیکەی مێشکدا بکات."