رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی نوێی ئەمنی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "گرژییەکانی ناوچەکە" بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن و دەڵێت: "ئەگەر لە عێراقدان، ئێستا جێی بهێڵن."
رۆژی چوارشەممە، 10ی حوزەیرانی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پەرەسەندنی بارودۆخی ناوچەکە، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی لەوپەڕی وریایی و ئامادەییدا بن و بەردەوام چاودێریی هەواڵە ناوخۆییەکان بکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەگەری هەیە بەهۆی بارودۆخەکەوە گۆڕانکاریی لە گەشتە ئاسمانییەکاندا رووبدات یان کایەی ئاسمانیی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دابخرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئەوەی بیرهێناوەتەوە کە عێراق هێشتا لە "ئاستی چوارەم"ـی هۆشدارییەکانی گەشتکردندایە (Level 4: Do Not Travel) و بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەڵێت: "بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن، ئەوانەشی کە ئێستا لەوێ ئامادەن، پێویستە دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن."
.png&w=3840&q=75)