رووداو دیجیتاڵ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات. یەکێتیی زانایان دەڵێت: "کاک هەڵکەوت وێڕای کاری راگەیاندن و پەیامنێری، خاوەن هەستێکی بەرزی کوردایەتی بوو لە بەغدا، رەنگدانەوەی بەسەر تەواوی هەنگاوەکانیەوە دیار بوو، لەرووماڵ و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری". یەکێتیی زانایان ئاماژە بەوە دەدات، کاک هەڵکەوت "کەسێکی دڵسۆز، ماندوونەناس و پردێکی باشی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بوو، وەک کەسێکی لێهاتوو و هەڵکەوتوو خزمەتێکی زۆری لە بوارەکەی خۆی کرد". لە کۆتایی پەیامەکەیاندا، یەکێتیی زانایان دەڵێت، وێڕای هاوخەمی، لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەس و کاری و خانەوادەکەی ببەخشێت".