رووداو دیجیتاڵ
لەگوندی دارو سەلام لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە درۆنێک کەوتە خوارەوە و لەگەڵ کەوتنی ئاگر لە پووش و پاوانی گوندەکە کەوتەوە.
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە، کاژێر 12:10 خولەکی نیوەڕۆ روویداوە.
نزار چەتۆ، بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانیی سمیلان بە رووداوی گوت، "درۆنەکە لەگەڵ کەوتنی ئاگری لێ بەرزبووەتەوە و بەهۆیەوە پووش و پاوانی سنوورەکە ئاگری گرتووە".
لەبارەی ئاگرەکەوە بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانیی سمیلان رایگەیاند، تیمەکانیان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکەن و ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.