رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2026 بەرامبەر جەزائیر نەک هەر هاتریکی تۆمارکرد و سێ خاڵی بەدەستهێنا، بەڵکو کۆمەڵێک ریکۆردیشی شکاند، کە دەکرێت هەندێکیان بەزەحمەت لێی وەربگیرێنەوە.
مێسی تەنیا بەرامبەر جەزائیر ئەم ریکۆردانەی شکاند:
✅ لیۆ مێسی لە تەمەنی 38 ساڵ و 357 رۆژیدا بووە بەتەمەنترین یاریزان کە هاتریک لە مۆندیال بکات، بە کە ریکۆردەکە بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، کە لە مۆندیالی 2018 لە تەمەنی 33 ساڵی بەرامبەر ئیسپانیا تۆماریکرد.
✅ لیۆ بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال بەهاوبەشی لەگەڵ میرۆسلاڤ کلۆزە، کە هەریەکێکیان خاوەنی 16 گۆڵن.
✅ بووە خاوەنی زۆرترین بەشداریی گۆڵ لە مێژووی مۆندیالدا، دوای ئەوەی بەشداریی گۆڵەکانی گەیاندە 24 بەشداری، کە بەناوی پێلێی ئەفسانەی بەرازیلی بوو، و خاونی 22 بەشداریی گۆڵ بوو.
✅ بووە خاوەنی زۆرترین بەشداریی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەکان بە 181 بەشداریی گۆڵ، کە ئەویش بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، کە تاوەکو ئێستا خاوەنی 180 بەشداریی گۆڵە.
✅ زۆرترین خەڵاتی 'پیاوی یاری' لە مۆندیال هەر بەناوی مێسی بوو، کە 11 جار بوو، بەڵام لیۆ دەوڵەمەندتری کرد و کری بە 12 جار.
✅ زۆرترین هاتریک لەگەڵ هەڵبژاردەکانیش بووە ریکۆردی لیۆ مێسی، کە هاتریکی بەرامبەر جەزائیر بووە هاتریکی ژمارە 11 و ئەمجارەش هەر ریکۆردی رۆناڵدۆی شکاند، کە خاوەنی 10 هاتریکی نێودەوڵەتییە.

