ئەو پرسیارەی نێوەندە زانستی و ئەکادیمییە پزیشکییەکانی بۆ چەندین دەیە سەرقاڵ کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا یەکلابووەوە.
لە جیهانی زانستی و ئەکادیمیدا، کاتێک بابەتێک چەندین توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و ئەنجامەکان بە تەواوی وەکو یەک نین یان جیاوازیی زەق لەنێوانیاندا هەیە، هەندێکجار توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی داتای هەموو ئەو توێژینەوە زانستییە بەهێزانەی کە بەردەستن، ئەویش بە لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی داتاکانی توێژینەوەکان و گەیشتنە ئەنجامێکی دیاریکراو و یەکلاکەرەوە، بەمە دەڵێن "Meta Analysis Study."
سەبارەت بە خواردنەوە کحولییەکان، توێژینەوەی گەورە هەن کە دەیسەلمێنن زیانی گەورەیان هەیە، بەڵام توێژینەوەش هەیە کە دەیسەلمێنێت سوودی هەیە، بەڵام هەر یەکێک لەو توێژینەوانە بەشێکی راستییەکەت پێدەڵێن نەک هەمووی.
تاوەکو ساڵی 2018 لە زانستی پزیشکیدا یەکەی سنووردار بۆ خواردنەوە کحولییەکان دیاریکرابوو کە ئەگەر کەسێک هەفتانە لەم رێژەیە زیاتر نەخواتەوە، هەندێک سوودی دەبن بۆی.
بەڵام توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە لەسەر ئاستی جیهان کرا کە ئەم پرسەی یەکلاکردەوە، هەموو ئەو 492 توێژینەوەیەی کۆکردەوە کە لە ماوەی 26 ساڵدا "1990_2016 " لە 195 وڵات ئەنجامدرابوون و شیکاریی بۆکردن، توێژینەوەی وای تێدایە کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداربووە تیایدا. ئەنجامەکە بابەتی سوود و زیانەکانی خواردنەوە کحولییەکانی تا راددەیەکی بەرز یەکلاکردەوە و لە جۆرناڵە زانستییە گەورەکانی دنیا وەکو The Lancet بڵاوکرایەوە، ئێستا توێژەر، زانستخواز و ئەکادیمیستەکان دەزانن ئەمە چ جۆرناڵێکە و چ قورساییەکی زانستیی گەورەی هەیە.
ئێستا وەرە و بێ خۆبارگاویکردن بە بابەتی ئایینی و دژەئایینی سەیرکە، بزانە جیاوازیی نێوان ئەم دوو پەیامە چییە؟
(يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا)
ئەمە ئایەتی ژمارە 219ـی سورەتی بەقەرەیە، بە سادەیی و پوختی مەبەستی ئایەتەکە لە ئاماژەدان بە خواردنەوە کحولییەکان "سەرخۆشکەرەکان" بەڕوونی ئەوەیە کە سوودی هەیە، بەڵام زیانەکەی گەورەترە، پێشتر لە باسی مەنافیعدا زیاتر وەک سوودی بازرگانی لێکدراوەتەوە، بەڵام دەکرێت مەبەستی سوودی تەندروستیش بێت کە هەندێک توێژینەوەی زانستی پشتڕاستیان کردووەتەوە.
The conclusion of a meta-analysis study in 195 countries between 1990-2016;
alcohol is a colossal global health issue and small reductions in health-related harms at low levels of alcohol intake are outweighed by the increased risk of other health-related harms, including cancer.
پوختەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە کە لە زمانی ئەکادیمی و زانستیدا بە "مێتا'' ناسراوە، شرۆڤە و لێکدانەوەی داتای هەموو ئەو توێژینەوانەی لە 195 وڵاتدا لەماوەی نێوان ساڵانی 1990_2016 ئەنجامدراون، مانا پوخت و سادەکە کە بابەتەکەمان پێویستیی پێیەتی بە نزیکەیی ئاوایە:
"خواردنەوە کحولییەکان کێشەیەکی جیهانیی گەورەن، کەمکردنەوەیەکی بچووکی هەندێک گرفتی تەندروستی لەکاتی بەکارهێنانی رێژەیەکی کەمی کحول بەرامبەرە بە بەرزکردنەوەی مەترسیی گرفتی دیکەی تەندروستی، لەوانەش شێرپەنجە."
لێرە لێکچوونێکی گەورە لەنێوان گەورەترین توێژینەوەی شیکاری و دەقی ئایەتە پیرۆزەکە هەیە، چونکە بەڕوونی ئاماژە دراوە بەوەی زیانەکانی کحول لە سوودەکانی زیاترن، تووشبوون بە شێرپەنجە لە زیانە گەورەکانە.
تاوەکو ئێرە پەیامی ئایەتەکە و توێژینەوە مێتاکە نزیکن لەیەکەوە، بەڵام زانست تووندتریش دەڕوات کاتێک لە توێژینەوەکەدا هاتووە:
There is strong support here for the guideline published by the Chief Medical Officer of the UK who found that there is “no safe level of alcohol consumption"
لێرەدا توێژینەوە مێتاکە پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە دەڵێت "هیچ بڕێکی کحول سەلامەت نییە"، بەمەش جەدەلێکی گەورەی زانستی تاڕادەیەکی زۆر یەکلابووەوە.
بەڕێزان؛
یەک توێژینەوە لە بابەتێکی وا هەستیاردا کە باسی سوودی کحول دەکات هەرگیز بەس نییە، بەڵکو پێویستە کۆی هەموو ئەو توێژینەوانەی لەو بارەیەوە کراون شرۆڤەیان بۆ بکرێت، هەر وەک لە مێتا ستەدییەکە ئەنجامدراوە.
ئینجا ئەوە بزانن من ئامانجم لایەنە ئایینییەکە نییە، ئەی بۆ باسی ئایەتێکم هێناوەتە نێو بابەتێکی زانستی؟ چونکە بەدوای هەموو دەرفەتێکەوەم کە پەیامە تەندروستییەکەم باشتر بگەیەنێت، بەدوای هەموو یەکانگیرییەکم لەنێوان هەر کایەیەک و کایەی تەندروستیدا، بەڵکو ئێوە تەندروستتر و خۆشبەختتر بژین..
ئەمەش لینکە مێتا ئەناڵسس ستەدیەکە لە لانسێت، سەیری پاراگرافی چوارەم بکە و جارێکی سەیرێکی ئایەتە پیرۆزەکە بکەرەوە، بزانە جیاوازییان هەیە؟
