رووداو دیجیتاڵ
ئاڕ تی بانک لە سوپرایزێکی دڵخۆشکەردا بۆ هاندەرانی هەڵبژاردە جیاوازەکانی مۆندیال، ئۆفەرێکی ناوازەی راگەیاندووە کە داشکاندن تاوەکو رێژەی 30 لەسەد دەگرێتەوە، جیا لە خەڵاتی رۆژانە.
ئاڕ تی بانک رایگەیاندووە، بۆ مۆندیالی ئەمساڵ لە ژمارەیەک رێستۆرانت و چێشتخانەی جیاواز لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و زاخۆ، ئۆفەرێکی ناوازەی خستووەتە بەردەستی بینەرانی یارییەکانی مۆندیال و لە رێگایەوە دەتوانن رۆژانە ببنە براوەی تیروپشکی 250 هەزار دینار.
ئاڕ تی بانک ئاشکرایکردووە، لە ژمارەیەک رێستۆرانت و چێشتخانەی شارە جیاوازەکانی کوردستان، هەر کەسێک پارەی خواردنەکەی لە رێگای کارتی ئاڕ تی بانکەوە بدات، تاوەکو رێژەی 30 لەسەد داشکاندنی لەسەر بڕی پارەکە بۆ دەکرێت.
وەک ئاڕ تی بانک دەڵێ، جیا لەوە پاش داشکاندنی تاوەکو 30 لەسەد بۆ بەکارهێنەرانی کارتی ئاڕ تی بانک لە کاتی پارەدان، کەسەکان ناویان دەچێتە نێو تیروپشکێکی رۆژانەوە کە هەر رۆژێک چوار کەس دەبنە براوەی 250 هەزار دیناری عێراقی.
ئاڕ تی بانک ئاشکرایکردووە، پڕۆژەکە تاوەکو دوایین رۆژی مۆندیالی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 چێشتخانە و رێستۆرانتی جیاواز لە ئۆفەرەکەدا بەشدارن و فراوانتریش دەبێت.
بۆ زانینی ناو و ناونیشانی ئەو رێستۆران و چێشتخانانەی لە ئۆفەرەکەی ئاڕ تی بانکدا بەشدارن، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن.
