رووداو دیجیتاڵ
خێزانی هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان لە پەیامێکی سوپاسگوزاریدا دەڵێن، "سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین لە خەم و ئازاری لەدەستدانی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) هاوخەممان بوون".
رۆژی دووشەممە، 08-06-2026، هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان و بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا بە رووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 13-06-2026 خێزانی هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان پەیامێکی سوپاسگوزارییان بڵاوکردەوە.
خێزانی هەڵکەوت عەزیز دەڵێن، "هاوخەمی و بەشداریتان لە پرسەکەماندا، کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە کەمکردنەوەی خەم و ئازارەکانمان. سوپاس بۆ هەموو کەس و کار، دۆستان، خزمان، دراوسێیان و هاوپیشەکانی لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری، کە لەم کاتە سەختەدا وەک پشتیوانێک لەگەڵمان وەستان".
لە درێژەی پەیامەکەیاندا، ماڵباتی هەڵکەوت عەزیز ئاماژە بەوە دەدەن: "سەرەخۆشی و هاوسۆزی ئێوە، چ بە ئامادەبوون، چ بە پەیوەندی تەلەفۆنی، یان بە نامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دڵنەواییەکی گەورە بوو بۆ ئێمە و وایکرد هێز لە خۆشەویستی ئێوە و ناوبانگی باشی خوالێخۆشبوو وەربگرین".
دەقی پەیامەکە
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
"وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ"
بە دڵێکی پڕ لە ئیمان بە قەزا و قەدەر، و بە گیانێکی پڕ لە سوپاسگوزارییەوە، سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە خەم و ئازاری لەدەستدانی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) هاوخەممان بوون.
هاوخەمی و بەشداریتان لە پرسەکەماندا، کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە کەمکردنەوەی خەم و ئازارەکانمان. سوپاس بۆ هەموو کەس و کار، دۆستان، خزمان، دراوسێیان و هاوپیشەکانی لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری، کە لەم کاتە سەختەدا وەک پشتیوانێک لەگەڵمان وەستان.
سەرەخۆشی و هاوسۆزی ئێوە، چ بە ئامادەبوون، چ بە پەیوەندی تەلەفۆنی، یان بە نامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دڵنەواییەکی گەورە بوو بۆ ئێمە و وایکرد هێز لە خۆشەویستی ئێوە و ناوبانگی باشی خوالێخۆشبوو وەربگرین.
خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە، داواکارین لە پەروەردگار گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، و هیوادارین هەرگیز تووشی خەم و ناخۆشی نەبن.
سوپاسی هەموو لایەک دەکەین، ئینالیڵاهی و ئینەئیلایهی ڕاجیعوونی.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو / (هەڵکەوت عەزیز)
