رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی، سەرەخۆشی لە محەممەد سەمعان دەکات.
رۆژی شەممە، 13-06-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پارێزگاری کەرکووک دەکات بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووى باوکیان، سەرەخۆشى له بەڕێز محەمەد سەمعان ئاغا، سهرۆكى بهرهى توركمانى و پارێزگاری کەرکووک و بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم، هاوسۆز و هاوخهميانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/13
