رووداو-تەندروستی
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، هۆشداری دەدات مانەوەی پەنابەران بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئاوارەییدا کاریگەریی جەستەیی و دەروونی دەبێت.
د. بەرهەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان رایەگەیاند، هەرچەندە ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا بۆ 117.8 ملیۆن کەس کەمبووەتەوە، بەڵام هێشتا 70%ی پەنابەران، کە ژمارەیان 41.6 ملیۆن کەسی تۆمارکراوە لە ئاوارەیی درێژخایەندا گیریان خواردووە.
د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند، پشت بەستنی بەردەوام بە یارمەتییە مرۆییەکان و نەبوونی دەرفەتی ئاسایی بۆ ژیان، زیانێکی زۆر بە تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی پەنابەران دەگەیەنێت.
وەک چارەسەرێک، کۆمیسیاریاکە داوا دەکات پەنابەران بخرێنە نێو سیستمە نیشتمانییەکانی وڵاتان، بەتایبەتی سیستمی خزمەتگوزاریی تەندروستی، پەروەردە و بازاڕی کار.
کۆمیسیاریاکە ئامانجێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی بەهێزکردنی توانای خۆبژێوی، ژیانی ملیۆنان پەنابەر بەرەو باشتر بگۆڕێت.
