رووداو-تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ رایگەیاند، لە ناوچەی چۆمیا (Tchomia) ڤایرۆسی ئیبۆلا بڵاودەبێتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو ناوچانەی کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبووەتەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا گەیشتووەتە 26 ناوچە.
حکومەتی کۆنگۆ رایدەگەیێنێت ناوچەی چۆمیا دەکەوێتە دووری 50 کیلۆمەتر لە باشووری بونیا پایتەختی پارێزگاکە، بووەتە نوێترین ناوچەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەمەش ژمارەی ئەو ناوچانەی کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبووەتەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا گەیشتووەتە 26 ناوچە و لە پارێزگای ئیتوریشدا گەیشتووەتە 18 ناوچە، کە زیاتر لە 94%ی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان پێکدەهێنێت.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی حکومەت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 37 حاڵەتی نوێی پشتڕاستکراو، لەنێویاندا 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان، تۆمارکراون کە هەموویان لە ئیتوری بوون.
تاوەکو ئێستا، پەتایەکە 635 حاڵەتی پشتڕاستکراو و 127 حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا تۆمارکردووە.
