رووداو دیجیتاڵ
هایتی وڵاتی 12 ملیۆن کەسە، یەکەمین دەوڵەتی سەربەخۆی دەریای کاریبی بوو، ئەوان لە سەدەی نۆزدەیەم کۆتاییان بە دەسەڵاتی کۆڵۆنیالی فەرەنسی و کۆیلایەتی هێنا.
هایتی ئێستا لە مۆندیالە، ئەوان مێژووییەکی دیکە چاوەڕێیان دەکات و لە مۆندیالدا بەرامبەر بەرازیل یاریی دەکەن، هایتی بە وڵاتی شۆربای ژۆمۆ ناسراوە کە خواردنێکی تایبەت بە خۆیانە.
ئەوان لە یەکەم یارییاندا بەرامبەر سکۆتلاند دۆڕان و لە دووەم یارییاندا بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەرامبەر بەرازیل یاریی دەکەن.
بەهای تەواوی پێکهاتەی هایتی 55 ملیۆن یۆرۆیە، نرخی ڤینیسیۆس جونیۆر بەتەنیا 140 ملیۆن یۆرۆیە و دوو هێندە و نیو لە هەموو پێکهاتەی هایتی زیاترە.
لە دوای هاتنی سێباستیان مینیێ بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە، هایتی پێشکەوتنی زۆی بەخۆیەوە بینیووە و چاوی لەوەیە بە خۆ پاراستن لە دۆڕان، مێژووییەکی لەبیرنەکراو بەرامبەر سیلیساو تۆمار بکات.
هایتی لە 2016 لە کۆپا ئەمریکادا بەرامبەر بەرازیل یارییکرد، سامبا یارییەکەی بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

